پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی -البقرة- بخوێنێت ئەمە بەسە بۆئەوەى خواى گەورە بیپارێزێت لە هەموو شەڕ وناڕەحەتیەک، سەبارەت بەدەستەواژەى (یکفیه:بەسە بۆی) چەند ڕایەک هاتووە، ووتراوە: واتا شوێنی شەونوێژکردن دەگرێتەوە، ووتراوە: واتا شوێنی هەموو زیکرەکانى تر دەگرێتەوە، ووتراوە: واتا کەمترین بڕە بخوێندرێت لە قورئان لەکاتی شەونوێژدا، وڕای تر ووتراوە، لەوەیە هەموو ئەمانە ڕاست بێت چونکە دەستەواژەکە ئاماژەیان بۆ دەکات.