پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵی دایكی ئیمانداران جوەیریە -ڕەزای خوای لێبێت- دەرچوو لە سەرەتای بەیاندا پاش ئەوەی نوێژی بەیانی كرد، وجوەیریە لە شوێنی نوێژكردنەكەی دانیشتبوو، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نیوەی ڕۆژدا گەڕایەوە لە كاتی چێشتەنگاو، وئەو -جوەیریە- هەر لە شوێنەكەی خۆی بوو، فەرمووی: هەر لە سەر ئەو حاڵەیت كە جێمهێشتی؟ ووتی: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: چوار وشەم ووت لە پاش تۆ؛ وسێ جار دووبارەم كردەوە، ئەگەر لە ڕوانگەی پاداشتەوە كێش بكرێن لەگەڵ ئەوانەی تۆ وتت بە درێژایی ئەو كاتەی كە دانیشتبوویت؛ ئەوا وشەكانی من قورستر دەبوون: (سُبْحَانَ اللَّهِ:پاک وبێگەردی بۆ خودا)؛ دانپێدانان بەوەی هەموو كەموكورتیەك دوورە لە الله، (وَبِحَمْدِهِ:وحەمد وستایش بۆ ئەو)؛ هەموو ستایشێكی جوان هەر بۆ ئەوە وئەو ڕێنموێنی كردووین بۆ ووتنیان، (عَدَدَ خَلْقِهِ:هێندەى ژمارەی دروستکراوەکانى)؛ كە تەنها الله ژمارەیان دەزانێت، (وَرِضَا نَفْسِهِ:وهێندەی ڕەزامەندی خۆی)؛ بە پێی ڕازیبوونی لە ئەوانەی ڕازیە لێیان لە بەندەكانی وئەمیش سنوورەكەی نازانرێت، (وَزِنَةَ عَرْشِهِ:وهێندەی كێشی عەرشەكەی)؛ كە مەزنترین وقورسترین خوڵقێنراوە، (وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ: وهێندەی مەرەكەبی وشەكانی)؛ وشەكانی الله لە ژماردن نایەن ولە ناو ناچن، ئەمەیان هەرسێ بەشەكە دەگرێتەوە؛ چونكە وشەكانی الله -سبحانه وتعالی- سنوورەكەی وسیفەتەكەی وژمارەیان كۆتایی نایەت، بەڵام مەبەست: زێدەڕۆییە لە زۆریدا؛ چونكە یەكەم جار شتێكی باسكرد كە لە ژمارەدا سنووردارن؛ ژمارەی خوڵقێنراوەكان، پاشان بەرز بوویەوە بۆ شتێك كە گەورەترە وبە (ڕازیبوونی نەفسی خۆی) دەریبڕی، دواتر كێشی گەورەترین خوڵقێنراو ئەمیش عەرشە، یەكەمیان ژمارە وچەندێتیە، ودووەمیان سیفەت وچۆنیەتیە، وسێیەمیان مەزنێتی وقورسیە.