پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بەیانی بەسەردا بهاتایە لە سەرەتای ڕۆژ ودەرچوونی خۆر؛ دەیفەرموو: (اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا:خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات)؛ لەژێر پاراستن ولە نێو نیعمەتەكانی تۆداین، وسەرقاڵین بە یادكردنت، و بەناوی تۆوە داوای یارمەتی و بەهاناوە هاتنت دەكەین، بە هیدایەتدانت دەوردراوین، وبە توانا وهێزی تۆ دەجوڵێین، (وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ:خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین)؛ هەمان ڕستەی پێشووە بەڵام لە ئێوارەدا دەیڵێت: -اللهم بك أمسينا- واتە: -خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات-؛ بەناوی -المحيي:ژیێنەر-ی تۆوە دەژین، وبەناوی -الممیت:مرێنەر-ی تۆوە دەمرین، (وَإِلَيْكَ النُّشُورُ:وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە)؛ وزیندووبوونەوە لەپاش مردن، وجیابوونەوە لەپاش كۆبوونەوە، وحاڵمان بەم شێوەیە بەردەوامە لە هەموو كات وحاڵەتەكان، ولێی دانابڕێین. بەڵام ئەگەر ئێوارەی بەسەردا بهاتایە لەپاش عەسر؛ دەیفەرموو: (بِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ:بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، چارەنووس وگەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە)؛ گەڕانەوە لەدوای دونیا وگەڕانەوە لە قیامەتدا هەر بۆ لای تۆیە، ومردن وژیانمان هەر بەدەستی تۆیە.