ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە كە شەوێكیان پیاوێك گوێی پیاوێكی تر بوو ئەم سورەتەی دەخوێند: ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ﴾^ -سورەتی الإخلاص-؛ و بە درێژایی شەو هەر دووبارەی دەكردەوە وئایەت وسورەتی تری نەدەخوێند، كاتێك بەیانی بەسەردا هات چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆ باسكرد، وا دیارە ئەم پیاوە بە تەنها خوێندنی ئەم سورەتەی بە كەم داناوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد بۆ جەختكردنەوە لەسەر فەرموودەكەی: بە ئەوەی نەفسی منی بە دەستە هاوتای سێ یەكی قورئانە. ^(واتە: (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها [سورة الإخلاص:1])