پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە حوكمەكانی پاكوخاوێنی (الطهارة) ڕوونكردەوە، لەوانەش: یەكەم: هەركەسێك دەستنوێژ بگرێت دەبێت ئاو هەڵبمژێتە نێو لوتیەوە بە هەناسە، پاشان هەر بە هەناسە دەری بكات. دووەم: ئەوەی دەیەوێت خۆی پاك بكاتەوە پاش سەرئاو كردن بەشتێكی تر جگە لە ئاو وەكو بەرد وشتی تر؛ دەبێت ژمارەی تاك بەكاربێنێت، كەمترینیان سێ دانەیە وزۆرترینیان هێندەی ئەوەیە كە پیسیەكە دەبڕێت وشوێنەواری نامێنێت. سێیەم: ئەوەی لە خەو هەستێت ؛ نابێت دەستی بخاتە نێو ئەو دۆلكە ئاوەی دەستنوێژی پێ دەگیرێت هەتاوەكو دەستی سێ جار دەشوات لە دەرەوەی دۆلكەكە، چونكە شەو نازانێت دەستی لە كوێی بووە، بۆیە دوور نیە لەوەی پیسی بەسەرەوە بێت، یان لەوەیە شەیتان یاری پێكردبێت وشتێكی بۆ سەر هێنا بێت كە زیانی بۆ مرۆڤ هەیە یان ئاوەكە پیس دەكات.