ماڵێک لە مەدینەدا سووتا لە شەودا، هەواڵی گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێیانی فەرموو ئەم ئاگرە دوژمنی خاوەن ماڵ ومرۆڤن ئەگەر خۆیان نەپارێزن لە شەڕ وبڵێسە وسووتاندنی، پاشان فەرمانى پێکردن -صلى اللە علیە وسلم- بەوەى ئەگەر خەوتن بیکوژێننەوە بۆئەوەى نەسووتێن وتووشی زیان نەبن.