explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خراپترینی نێو خەڵكی دوو چینن: ئەوانەی زیندوون كاتێك قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش كە لای گۆڕەكان دەكەن بە شوێنی پەرستن، ونوێژ لەلای یان لەبەرامبەریان دەكەن.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • حەرامێتی دروست کردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان ؛ چونكە هۆكارە بۆ هاوبەش وشیرك بڕیاردان بۆ خوای گەورە.
  • حەرامێتی نوێژکردن لەلای یان بەرامبەر گۆڕەكان ئەگەرچیش دیوار لەسەری دروست نەكرابێت ؛ چونكە مزگەوت -مسجد- ناوی ئەو شوێنەیە كە سوجدەی تێدا دەبرێت ئەگەرچیش دیواری لەسەر دروست نەكرابێت.
  • ئەوەی گۆڕی پیاوچاکان بکاتە مزگەوت بۆئەوەی نوێژی تێدا بکات ؛ ئەوا ئەو کەسە لە خراپترینی بوونەوەرەکانە، ئەگەرچیش مەبەستیشی نزیكبوونەوە بێت لە خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.