پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ترسێكی زۆرەوە چوو بۆ لای زەینەبی كچی جەحش -ڕەزای خوای لێبێت-، لەكاتێكدا دەیووت: (لا إله إلا الله)؛ ئەمیش بۆ ڕاگەیاندن وپێشبینی كردنی شتێكی ناخۆش كە ڕوودەدات، وهیچ ڕزگاربوون وپەنایەك نییە لێی مەگەر بە پەناگرتن بە الله نەبێت -سبحانه وتعالی-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێك كە نزیكە ڕوودانی، ئەمڕۆ ئەندازەیەك لە دیوارە مەزنەكەی پێش یەئجوج ومەئجوج كرایەوە، ئەم دیوارە مەزنە ئەو بەنداوە گەورەیە كە (زو ئەلقەرنین) دروستی كرد، بۆ وەسفكردنی ئەندازەكە بازنەیەكی بچووكی دروستكرد بە پەنجە گەورەی وئەوەی تەنیشتی، زەینەب -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: چۆن خوای گەورە تووشی تیاچوونمان دەكات لەكاتێكدا ئیماندارە پیاوچاكەكان لەنێو ئێمەدان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەگەر پیسی -تاوان وفاسقێتی- وزینا ومەی خواردنەوە وهتد زۆر بوو، ئەوا تیاچوون هەمووان دەگرێتەوە.