لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو پێغەمبەرێک ئومەتەکەى ئاگادار کردووەتەوە لە چاوکوێرە درۆزنەکە، ئەو چاوێکی کوێرە، وپەروەردگارتان چاوێکی کوێر نیە، ولە نێوچاوانی نووسراوە ک ف ر ». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

هەموو پێغەمبەرێک خواى گەورە ناردوویەتی ئومەتەکەى ئاگادار کردووەتەوە لە مەسیحی دەججال؛ چونکە دەیانزانی دەردەچێت وفیتنەکەی چەندێک مەزنە، وهەندێک لە سیفاتەکانى دەججالیان ڕوونکردوەتەوە، لەم فەرموودەیەدا هاتووە کە چاوێکی کوێرە، وخواى گەورە بەزرترە لەم سیفەتی کەموکورتیە -سبحانه وتعالى-، وهەروەها لە سیفاتەکانى دەججال ئەوەیە نێوان چاوانی نووسراوە ک ف ر.