پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەم ئاینە بڵاو دەبێتەوە لەسەر هەموو شوێنێكی زەوی، هەرشوێنێك شەو وڕۆژی پێبگات ؛ ئەم ئاینەیش پێی دەگات، هەموو شوێنێك لە شارەكان وگوندەكان ودەشتەكان وبیابانەكان ؛ خوای گەورە ئەم ئاینەی پێدەگەیەنێت، ئەوەی ئەم ئاینە قبوڵ بكات وباوەڕی پێبهێنێت ؛ ئەوا شكۆدار دەبێت بە شكۆداری ئیسلام، وئەوەی ڕەتی بكاتەوە وباوەڕی پێ نەهێنێت ؛ ئەوا زەلیل وڕیسوا دەبێت. پاشان هاوەڵی بەڕێز تەمیمی داری -ڕەزای خوای لێبێت- ڕایگەیاند كە ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیكرد لە نێو خزمانیدا ڕوویدا، ئەوەی مسوڵمان بوو ؛ تووشی خێر وڕێزداری وشكۆمەندی بوو، وئەوەی كافر بوو ؛ تووشی زەلیلی وڕیسوایی بوو لەگەڵ ئەو سەرانەیشی دەیدەن بە مسوڵمانان.