یەکێک لە نیشانە گەورەکانى ڕوودانى قیامەت بریتیە لە دەرچوونی دەججال، وەکو لەم فەرموودەیەدا باسکراوە لە شتە نەبینراوەکانى داهاتووە (غەیبیاتە) کە دەبێت باوەڕمان پێی هەبێت و بەڕاستی دابنێین بەو شێوەیەی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- باسیکردووە، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەم فەرموودەیەدا هەموو وەسفەکانى ڕوونکردووەتەوە بۆئەوەى هیچ باسێک سەبارەتی شاراوە نەبێت لە لای مسوڵمانان، وخواى گەورە هەندێک تواناى سەیری بە دەججال بەخشیووە ئەمیش بۆ تاقیکردنەوەى خەڵکی، بەسەر هەموو زەوییەکدا تێپەڕ دەبێـت جگە لە مەککە ومەدینە، ولە کۆتاییدا پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لەناوى دەبا، وپاشان یەئجوج ومەئجوج دەردەچن و سەر زەوی پڕ دەکەن لە خراپەکاری، وئەمیش لە نیشانە گەورەکانى ڕوودانى قیامەتە، وپێغەمبەر عیسا -علیه السلام- وئیمانداران لە خواى گەورە دەپاڕێنەوە بۆئەوەى ڕزگاریان بکات لەم خراپەکارانە؛ وخودا وەڵامی نزاکانیان دەداتەوە ویەئجوج ومەئجوج لەناو دەبات، لە پاش ئەم ڕووداوە گەورانە؛ خواى گەورە بە شنەبایەک ڕۆحی هەموو ئیماندارێک دەکێشێت، و لەسەر خراپترینی خەڵکی قیامەت هەڵدەستێت.