پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە مەدینەى پیرۆز، خواى گەورە ڕێزدارتر ومەزنتری بکات، لە سەردەمی نزیکبوونەوەى قیامەتدا ئەوانەى لێی نیشەجێن چۆڵی دەکەن هەتاوەکو تەنها ئاژەڵ تێیدا دەمێنێتەوە وهیچ مرۆڤێکی تێدا نیشتەجێ نابێت، ولەگەڵ ئەمەشدا بارودۆخێکی باشی هەیە، وپاشان باسی ئەو کەسانە دەکات کە لە کۆتایی ئەم دونیایەدا دەمرن کە دوو شوانن لە هۆزی موزەینە بە پەزەکانیانەوە دێن بەرەو مەدینە، ودەبینن چۆڵ بووە، وتەنها ئاژەڵی دڕندە وباڵندەى تێدایە، وکاتێک دەگەن بە ناوچەى (سەنیەتی وەداع: ثنیة الوداع) لەسەر ڕوویان دەکەون (دەمرن).