پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە لە ڕۆژانی کۆتایی ئەم دونیایەدا خواى گەورە ڕۆحی پیاو چاکان یەک لە دواى یەک دەکێشێت، وخەڵکانێک دەمێننەوە کە شایستەی ئەوە نین کە گرنگیان پێبدرێت، بۆیە خواى گەورە پلەوپایەیان بەرز ناکاتەوە وڕێزیان لێناگرێت ونرخیان بۆ دانانێت وبەزەیی وڕەحمی پێیاندا نایەتەوە، وئەوانە خراپترین بوونەوەرن لە لای خواى گەورە و لەسەر ئەوان قیامەت بەرپا دەبێـت.