ئەگەر بەندە هێندەى بستێک لە پەروەردگار نزیک بێتەوە؛ ئەوا خواى گەورە هێندەى باڵێک لەو بەندەیە نزیک دەبێتەوە، وئەگەر بەندە زیاتر لەوەى پێشوو لە خودا نزیک بێتەوە؛ ئەوا خواى گەورە زیاتر لەمەى دواتریش لە بەندە نزیک دەبێتەوە، وئەگەر بەندە بێت بۆ لای پەروەردگاری ئەوا خواى گەورە بە خێراتر بۆ لای ئەو دێت، ونزیک بوون وهاتن دوو سیفەتی خواى گەورە وجێگیرکراون لە بەڵگەکانى قورئان وسونەتدا؛ باوەڕمان پێیان هەیە بە بێ لێکدانەوەى چۆنیەتی وبە بێ چواندنی بە بوونەوەرەکان وبە بێ پەکخستنی واتا ڕاستەقینەکەى وبە بێ لادانى لە واتا ڕاستەقینەکەى.