خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێدەکەنێت سەبارەت بە دوو پیاو یەکێکیان ئەوی تر دەکوژێت، وهەردوویان دەچنە بەهەشتەوە، مسوڵمانەکە لە پێناو خواى گەورە دەجەنگێت بۆ ئەوەى ئاینی ئیسلام سەربکەوێت و وشەی خودا بەرز بێت؛ وکافرەکە شەهیدی دەکات، وپاشان کافرەکە دەبێت بە مسوڵمان وخواى گەورە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات سەبارەت بەو تاوانەى ئەنجامی دا، پاشان ئەمیش دەجەنگێت لە پێناو خواى گەورە وشەهید دەکرێت.