ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پیاوێک لە زانایانی جولەکەکان هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وباسی ئەوەى کرد کە لە کتێبەکانیان هاتووە کە خودا -سبحانه وتعالى- لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان لەسەر پەنجەیەک وزەوییەکان لەسەر پەنجەیەک ودارەکان لەسەر پەنجەیەک وخاک لەسەر پەنجەیەکی دادەنێت، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: ئاوەکان (ڕووبارەکان ودەریاکان) لەسەر پەنجەیەک وهەموو بوونەوەرەکانى تر لەسەر پەنجەیەکی دادەنێت، وخواى گەورە پەنجەی هەیە بەڵام وەکو پەنجەى بوونەوەرەکان نییە، وخواى گەورە هەندێک لە هێز وتواناى بێئەندازەی دەردەخات بۆیە دەیانهەژێنێت، وموڵک ودەسەڵات وڕاگیرکاری بێسنوور؛ وهەقیقەتی خودایەتی -ئولوهیەتی- زاتی مەزنی ڕادەگەیەنێت. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش قسەی ئەم مالوومە پێکەنی هەتاوەکو ددانە خرێکانی دەرکەوتن ئەمیش وەکو بەڕاستدانانێک بۆ هەواڵی مالوومەکە، وپاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦ وَٱلۡأَرۡضُ جَمِيعٗا قَبۡضَتُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ}[الزمر: 67] واتە: {(کافران) خوایان نەناسیووە (بە گەورەیان نەزانی) بەو جۆرەی شیاوێتی لە ڕۆژی دواییدا ھەموو زەوی لە نێو چنگی ئەودایە (لە نێو دەستی خودایە)}.