هەرکەسێک لە خواى گەورە نزیک بێتەوە بە ئەنجامدانى پەرستنەکان ئەگەرچیش کەم بێت؛ ئەوا خواى گەورە پاداشتی ئەم کردەوەیەی بۆ چەندجار دەکات ئەمیش وەکو فەزڵ وبەخشین وڕێزلێنانێک لە لایەن خواى گەورە بۆ ئەو کەسە، وهەرچەندە مرۆڤ زیاتر پەرستن ئەنجامبدات؛ خواى گەورە زیاتر پاداشتی دەداتەوە وفەزڵ وڕەحمەتی خێراتر بۆ ئەو بەندەیە دێت، ئەمیش لەسەر بنەمای ئەوەى ئەم فەرموودەیە لەو فەرموودانە نییە کە وەسفی سیفەتەکانى خواى گەورە بکات؛ بەو تێڕوانینەى ئەهلی سونە وجەماعەت لەسەرین لە دووپاتکردنەوە لە بوونی سیفەتەکانى خواى گەورە، ولە نێویاندا: ئیبن تەیمیە، بەڵام کۆمەڵێکی تر لە زانایان دەڵێن سیفەتی (بە خێرا هاتن:هەروەلە:الهرولة) سیفەتێکی خواى گەورەیە بە بێ قووڵبوونەوە لە چۆنیەتی ئەم سیفەتە هەورەکو سیفەتەکانى تر. *(هەروەلە: جۆرێکە لە ڕاکردن -بەڵام بە شێوەیەکی مامناوەند نە ڕێکردن ونە ڕاکردنی خێرایە-)