لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک پیاوێک بەسەر ڕێگایەکدا ڕێی دەکرد؛ لقێک (داری) دڕکی بینی لەسەر ڕێگاکەدا، و لەسەر ڕێگاکە لایدا؛ بۆیە خواى گەورە سوپاسی کرد ولێی خۆشبوو». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پیاوێك كاتێك ڕێی دەكرد بە لای لقە دارێكی دڕكدا تێپەڕی لەسەر ڕێگا وئازاری مسوڵمانانی دەدا، ئەم پیاوە دارەكەی دوورخستەوە و لەسەر ڕێگاكە لایبرد، بۆیە خوای گەورە لەسەر ئەم كارە سوپاسی كرد ولێی خۆش بوو.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەزڵ وپاداشتی لابردنی ئازار وزیان لەسەر ڕێگای هاتوچۆ کردنی خەڵکی، وئەمە هۆكارە بۆ لێخۆشبوونی خوای گەورە.
  • بە كەم دانەنانی كردەوە خێرەكان ئەگەرچیش كەم بن.
  • ئیسلام ئاینی پاکوخاوێنی وپاراستنی ژینگە وسەلامەتی وپاراستنی گشتیە.