هەندێک لە هاوەڵان تێپەڕبوون بە لای جەنازەیەکدا شاهێدی خێر وپابەندبوونیان بە شەریعەتی خوداوە بۆی دا، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ستایشەکەیانی بیست، فەرمووی: (مسۆگەر بوو)، پاشا تێپەڕ بوون بە لای جەنازەیەکی تردا، شاهێدی خراپەیان بۆی دا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (مسۆگەر بوو)، عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: واتاى (مسۆگەر بوو) چییە لە هەردوو حاڵەتەکەدا (شوێنەکەدا)؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەى شاهێدی خێر وچاکەکاری وپابەندبوونتان (ئیستیقامەتتان) بۆی دا؛ ئەوا بەهەشتی بۆ مسۆگەر بوو، وئەوەى شاهێدی خراپەتان بۆی دا؛ دۆزەخی بۆ مسۆگەر بوو، ولەوەیە بە مونافیقی ودوو ڕوویی بەناوبانگ بێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەى دا کە هەرکەسێک کۆمەڵێک مسوڵمانی ڕاستگۆ وچاکەکار شاهێدی بۆ بدەن کە شایستەی چوونە بەهەشتە یان شایستەی چوونە دۆزەخە؛ ئەوا لە ڕاستیدا بە گوێرەی ئەو شاهێدیە دەبێت. ئەم شاهێدی دانە بە پێی حاڵی زۆرینە وکردەوە ئاشکراکانى مرۆڤەکانە ولەوەیە کەسێک لە کۆتا ساتەکانى ژیانی تەوبە بکات وکەس پێی نەزانێت یان کەم کەس پێی بزانن، یان لەوەیە بە پێچەوانەوە لە ڕێگای ڕاست لابدات وکەس پێی نەزانێت یان کەم کەس پێی بزانن؛ وخەڵکە چاکەکارە بەم حاڵەتە شاراوەى نەزانن وشاهێدی بۆ بدەن بەڵام شاهێدیەکیان پێچەوانەى ڕاستی حاڵەتی ئەو کەسەی بێت لە پاش مردن.