لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(لا إله إلا الله)^ بڵێنەوە بەو كەسانەتان کە لە سەرەمەرگدان». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست نییە جگە لە الله) (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هانمان دەدات: کە وشەی یەک خوا پەرستی -تەوحید- كە (لا إله إلا الله) یە؛ بیڵێینەوە و دووبارەی بکەینەوە لەلای ئەو کەسەی کە لە سەرەمەرگدایە، بۆئەوەی بیڵێت و ببێتە کۆتا قسەی لە دونیادا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ووتنەوەی (تەڵقین:لا إله إلا الله) بە ئەو كەسەی كە لە سەرەمەرگدایە؛ سوننەتە.
  • زۆر ووتنەوەی تەڵقین بە ئەو كەسەی كە لە سەرەمەرگدایە و سووربوون لەسەری ؛ مەكروهە ئەگەر خۆی (لا إله إلا الله)ی ووت، یان بیسترا كە وتوویەتی؛ بۆ ئەوەی بێزار نەبێت و قسەی نەشیاو نەکات.
  • نەوەوی دەڵێت: ئەگەر یەک جار ووتی، دووبارەی پێی ناووترێتەوە مەگەر دوای ئەوە قسەیەکی تر بکات، ئەوا دووبارە ئاماژەی پێدەکرێت بۆ ئەوەی كۆتا قسەی بێت.
  • فەرموودەکە ئاماژەیە بۆ ئامادەبوون لەلای ئەو کەسەی كە لەسەرەمەرگدا بۆ یادخستنەوە و دڵدانەوەی و داخستنی چاوەکانی و جێبەجێکردنی مافەکانی.
  • ناڕەوایەتی تەڵقین لە پاش مردن و لە لای گۆڕ لە دوای ناشتنی؛ چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەوەی نەکردووە.