تەرمێک بە لای عومەری کوڕی خەتابدا تێپەڕ بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، وکۆمەڵێک خەڵک لەگەڵیدا بوون، شاهێدی خێر وچاکەیان بۆ ئەو مردووە دا، عومەر -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: جێگیر وزامنکرا، پاشان جەنازەیەکی تر بە لایاندا تێپەڕ بوو، شاهێدی چاکە وخێریان بۆی دا هەروەکو تەرمی یەکەم، عومەر -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: جێگیر وزامنکرا، پاشان جەنازەى سێیەم بە لایاندا تێپەڕ بوو، شاهێدی شەڕ وخراپ بوونیان لەسەری دا، عومەر -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: جێگیر وزامنکرا، گێڕەرەوەى فەرموودەکە ئەم دەستەواژانەى ئیمامی عومەری لە لا ڕوون نەبوو؛ بۆیە ویستی مانایان ڕوون بکاتەوە، عومەریش -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: ئەوەم ووت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرمسوڵمانێک چوار کەس لە کەسانی خێرخواز وچاکەکار شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی؛ بەهەشت بۆی جێگیر دەبێت وخواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە، هاوەڵان کاتێک ئەمەیان بیست ووتیان: ئەی سەبارەت بە کەسێک کە سێ کەس شاهێدی بۆ بدەن؟ فەرمووی: بەهەمان شێوە ئەگەر سێ کەسیش شاهێدی بۆ بدەن دەکرێتە بەهەشتەوە، هاوەڵان ووتیان: ئەی سەبارەت بە کەسێک کە دوو کەس شاهێدی بۆ بدەن؛ ئایا لە ئەهلی بەهەشت دەبێت؟ فەرمووی: وکەسێک ئەگەر دوو کەس شاهێدی بۆ بدەن؛ ئەوا چوونە بەهەشتی بۆ واجب دەبێت، وپرسیارمان لێی نەکرد سەبارەت بە کەسێک ئەگەر یەک کەس شاهێدی بۆ بدات؛ ئایا دەچێتە بەهەشتەوە.