ئەبو بوردە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەكات كە ئەبو موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- تووشی نەخۆشیەكی سەخت بوو و لەهۆش خۆی چوو، وسەری لە باوەشی یەكێك لە خێزانەكانی بوو، ئافرەتەكە هاوار وشیوەنی بۆی كرد، ئەبو موسا نەیتوانی وەڵامی بداتەوە چونكە لەهۆش خۆی چووە. كاتێك خەبەری بویەوە ووتی: من دابڕان وبەریبوونی خۆم ڕادەگەیەنم لەو كەسەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابڕان وبەریبوونی خۆی لێ ڕاگەیاندووە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەریئوونی خۆی ڕاگەیاندووە لە: سالیقە: ئەو کەسەیە لە کاتی کارەسات وناخۆشیدا دەنگی بەرزدەکاتەوە. حالیقە: ئەو کەسەیە کە سەری خۆی دەتاشێت بە هۆی موسیبەت وناخۆشیەوە. شاقە: ئەو کەسەیە کە ئێخە وجلەکەى بەری دەدڕێت بەهۆی کارەسات ومردنی کەسێکیەوە. هەموو ئەمانە كاری جاهیلیەت ونەفامین، بەڵكو فەرمانكراوە بە ئارامگرتن لەكاتی كارەسات وناخۆشیدا، وبە هیوای پاداشتی الله بێت لەسەر ئەم ناڕەحەتیانە.