لە عومەری جومەعیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکاتێک خودا ویستی خێری بۆ بەندەکەوێت بوێت؛ ئەوا بەکاریدەهێنێت پێش ئەوەى بمرێت»، پیاوێک پرسیاری کرد: بەکاریدەهێنێت بە مانای چی دێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواى گەورە هیدایەتی دەدات بۆ ئەنجامدانى کردەوەى چاک پێش ئەوەى بمرێت، پاشان لەو حاڵەتەیدا ڕۆحی دەکێشێت». صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە