واتاى فەرموودەکە: ئەگەر بەندە شەونوێژی ئەنجامدەدا، خوێندنی قورئان لەسەر زمانى قورس بوو؛ بەهۆی باوێشک وخەو هەتا گەیشتە حاڵەتێک نەزانێت کە چی دەڵێت، ئەوا پێویستە لەم حاڵەتدا ڕابکشێت هەتا ئەم حاڵەتە نەمێنێت، بۆئەوەى وتەی خواى گەورە نەگۆڕێت بۆ شتێک کە دروست نییە بووترێت لە پێچەوانە کردنەوەى ماناکان، ولادان لە وشەکان، لەوەیە نزا لە دژی خۆی بکات، ولە گێڕانەوەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إذا نعس أحدكم في الصلاة فليَنَم، حتى يَعلم ما يَقرأ) [رواه البخاري] واتە: (ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات لەکاتى نوێژدا؛ ئەوا با بخەوێت، -هەتا کاتێک نوێژ بکات- بزانێت وئاگای لێبێت کە چی دەخوێنێت).