عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە سیواک وئاوی بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئامادە دەکرد بۆ دەستنوێژگرتن لە کاتی شەودا، پاشان خوای گەورە لە هەرکاتێکی شەودا بەخەبەری دەکردەوە، ئەگەر هەڵبستایە ئەوا سیواکی دەهێنا بە سەر ددانەکانی بۆ ئەوەی ئەو بۆنە لا ببات کە بەهۆی خەوتنەوە بۆنی ناو دەمی گۆڕی بوو، پاشان دەستنوێژی دەگرت وشەونوێژی دەکرد.