سەعیدی کوڕی حاریس پرسیاری لە جابری کوڕی عبدالله کرد -ڕەزای خوایان لێبێت- سەبارەت بە دەستنوێژگرتن (پاش خواردنێک) کە لەسەر ئاگر (لێنرا بێت) یان برژێندرا بێت یان هاوشێوەى ئەمانە، ئایا واجبە دەستنوێژگرتن لە پاش ئەم خواردنانە؟ ئەویش (جابر) ووتی: نەخێر، دەستنوێژگرتن لە پاش ئەم خواردنانە واجب نییە، وپاشان بەڵگەى لەسەر ئەم وتەی ڕوونکردەوە، ووتی: لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کەمجار خواردنی وەکو ئەوەمان دەستدەکەوت، ئەگەر دەستمان بکەوتایە، دەستەسڕمان نەبوو بۆئەوەى چەوری وماوەى خواردنەکە لەسەر دەستەکانمان لابەرین؛ بەڵکو ئێمە پاش لێسینەوەى پەنجەکانمان دەستمان دەسڕی بە نێو لەپ، وبازوو، وپێیەکانمان وپاشان نوێژمان دەکرد ودەستنوێژمان نەدەگرت.