حەسانی کوڕی بیلال باسی ئەوە دەکات کە عەماری کوڕی یاسری بینی -ڕەزای خوای لێبێت- لە کاتی دەستنوێژگرتندا؛ دەستەکانی تەڕ کرد وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشیدا هێنا (وەکو شانەکردن)، پێی سەیر بوو ئەم شێوازە چونکە پێشووتر نەیدەزانى هەتاوەکو عەماری بینی ئەنجامیدا. عەمار -ڕەزای خوای لێبێت- وەڵامی دایەوە بەوەى هیچ ڕێگرێک نییە لەسەر ئەم کردەوەیە، چونکە ئەو پێغەمبەری خودای بینیووە ئەنجامیداوە -صلى اللە علیە وسلم-. ودەست تەڕکردن وهێنانى پەنجەکان بە نێو ڕیشدا (وەکو شانەکردنی) دوو شێوازی -سیفەتی- هەیە: 1- چنگێکی ئاو دەهێنێت، ودەیخاتە ژێر ڕیشیەوە، بە دەستی وپەنجەکانى بە نێو ڕیشدا بڵاوی دەکاتەوە، هەتاوەکو دەچێتە نێو ڕیشیەوە. 2- چنگێکی ئاو دەهێنێت، لە سەرەوە بە دەستی وپەنجەکانى بە نێو ڕیشدا بڵاوی دەکاتەوە، وەکو شانەکردن.