explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێجار ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ؛ ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی دوو جار دەشۆرد، دوو جار ڕووی دەشۆرد -ودوو جار ئاوی ڕادەدایە نێو دەمی ودەری دەكرد، ودوو جار ئاوی هەڵدەمژیە نێو لووتی وپەرشی دەكرد-، ودوو جار دەست وپێیەكانی دەشۆرد.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن یەك جار ؛ واجبە، وزیاتر لە یەك جار ؛ سونەتە.
  • هەندێجار شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن دوو جار ؛ ڕێگەپێدراوە.
  • ئەوەی ڕێگەپێدراوە سەبارەت بە جارەكانی مەسحكردنی سەر ؛ بریتیە لە یەك جار.