ئەم فەرموودەیە بە درێژی وەسفی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات، عەبدخەیر باسی ئەوە دەکات عەلی -ڕەزای خواى لیبێت- هات بۆ لایان پاش ئەوەى نوێژی کرد، داواى ئاوی کرد، ئەم داواکردنەیان بە لاوە سەیر بوو چونکە کەمێک پێش ئێستا نوێژی کرد، پاش ئەوە زانیان کە دەیەوێت سیفەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەریان فێر بکات -صلى اللە علیە وسلم-، دەفرێکی بۆ هێنرا ئاوی تێدا بوو، ئاوی لە دەفرەکەوە خسە سەر دەستی، سێ جار دەستەکانى شۆرد، وپاشان سێ جار ئاوی ڕادیە نێو دەمی ودەریکرد -تَمَضْمَضَ-؛ سێ جار وئاوی هەڵمژیە نێو لووتی ودەریکرد -اسْتَنْثَر-؛ سێ جار؛ بە هەمان چنگ ئاو ئەم دوو هەنگاوەى پێشووی ئەنجامدەدا، واتا سێ چنگ ئاوی بەکارهێنا بۆ شۆردنی لووت ودەمی، پاشان سێ جار دەموچاوی -ڕووی- شۆرد، وسنووری ڕوو بریتیە لە شوێنی دەرچوونی موو لە کەسێک قژی بە ئاسایی دەرچووبێت هەتاوەکو چەناگە لە گەڵ بەشی سەرەوەى ڕیش کە ئاشکرایە، ولە گوێوە بۆ گوێیەکەی تر، پاشان ودەستی ڕاستی سێ جار شۆرد هەتاوەکو ئانیشکەکان -واتا ئانیشکەکانیشی شۆرد-، ودەستی چەپی سێ جار شۆرد هەتاوەکو ئانیشکەکان -واتا ئانیشکەکانیشی شۆرد-، پاشان دەستی خسە نێو دەفرەکە (ودەری هێنا) ویەک جاری سەری مەسکرد -کە گوێیەکانیش دەگرێتەوە؛ واتە سەر وگوێیەکانی مەسح کرد وئاوی پێیاندا هێنا-، وپاشان پێی ڕاستی سێ جار شۆرد، وپێی چەپی سێ جار شۆرد، پاشان باسی ئەوەى کرد کە ئەمە شێوازى دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم-.