عبداللەی كوڕی زەید -ڕەزای خوای لێبێت- چۆنیەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری ڕوونكردەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بەشێوەیەكی كرداری، داوای گۆزەیەك (دۆلكەیەک) ئاوی کرد، سەرەتا دەستەكانی شۆرد -هەتاوەكو مەچەك-، گۆزەكەی لار كردەوە وئاوی كرد بەسەر دەستەكانیدا وسێ جار شۆردنی ؛ لە دەرەوەی گۆزەكە، وپاشان دەستی خستە ناو گۆزەکەو، وبە چنگ ئاوی دەرهێنا وڕایدایە نێو دەم ولووتی وئاوەکەی دەرکرد، بە سێ چنگ ئاو -سێ جار ئەمەی ئەنجامدا-، پاشان بە چنگ ئاوی لە گۆزەكە هێنا وڕووی سێ دەم وچاوی شۆرد، دواتر بەچنگ ئاوی دەرهێنا وهەردوو دەستی دوو جار شۆرد ؛ هەتاوەکو ئانیشکەکانی [ئانیشکەکانیشی شۆرد]، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكە وبە چنگ ئاوی دەرهێنا وسەری بەدەستەكانی مەسح کرد، بەپێشەوەی سەر -سەرەوەی نێوچەوان- دەستپێكرد ودەستەكانی برد بەرەو پشتەوەی سەری هەتاوەكو سەرەوەی مل، پاشان دەستەكانی گەڕاندەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە دەستیپێكرد ؛ یەک جار ئەمەی ئەنجامدا [مەسحكردنی سەر ؛ مەسحكردنی گوێیەكانیش دەگرێتەوە]، پاشان هەردوو پێیەکانی شۆرد هەتاوەكو گوێزنگەكانی [گوێزنگەكانیشی شۆرد].