پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەككەوە بەرەو مەدینە سەفەری كرد وهاوەڵانی لەگەڵدا بوو، ولە ڕێگەیاندا هەندێك ئاویان -وەكو گۆمێكیان- بینی، هەندێك لە هاوەڵان دەستبەجێ پەلەیان كرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی عەسر، بەڵام پاش دەستنوێژگرتنیان پاژنەی پێی هەندێكیان ئاوی پێنەگەیشتبوو و وشك دیاربوو، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سزا وتیاچوون لەسەر ئەوانەی كەمتەرخەمن لە شۆردنی پاژنەی پێیان لەكاتی دەستنوێژگرتندا، وفەرمانی پێیان كرد زۆر بەجوانی وڕێكی وتەواوی دەستنوێژ بگرن.