لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ئاوی ڕادەدا بە دەوری ئانیشکەکانى». صەحیحە - بەیھەقی گێڕاویەتیەوە - دارەقوطنی گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە لە واجبەکانى دەستنوێژ بریتیە لە شۆردنی دەستەکان هەتاوەکو ئانیشکەکانیش دەگرێتەوە، ودووپاتکراوە لەسەر شۆردن وئاو ڕادان بە دەست بە شێوەیەکی بازنەیی بە دەوری هەردوو ئانیشکەکان؛ وئەم شۆردنە بەشێکە لە شۆردنی دەست کە واجبە شۆردنیان لە کاتى دەستنوێژگرتندا.