لە عبداللەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو لەسەر سێی چنگێک* ئاوی بۆ هێندرا و باڵەکانى** بە جوانى دەشۆرد». *(چنگێک: مەبەست چنگێکی هەردوو دەستێکی قەبارە مامناوەندە)، **(باڵەکانى: مەبەست دەستەکانە هەتاوەکو ئانیشکەکانیش دەگرێتەوە) صەحیحە - ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا ئەو بڕە ئاوە باسکراوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەکاریدەهێنا بۆ دەستنوێژگرتن، ئەویش ئەوەیە بە دوو لەسەر سێی چنگێک* ئاو دەستنوێژی دەگرت، ئەوەى مەبەستە جێبەجێی دەکات بە بێ ئیسراف وزیادەڕۆیی کردن، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باڵەکانى** بە جوانى دەشۆرد؛ بەهەمان شێوە ئەندامەکانى تریش ئەمیش بۆئەوەیە ئاو بگاتە هەموو ئەندامە شۆردراوەکان. *(چنگێک: مەبەست چنگێکی هەردوو دەستێکی قەبارە مامناوەندە)، **(باڵەکانى: مەبەست دەستەکانە هەتاوەکو ئانیشکەکانیش دەگرێتەوە)