لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو دەستنوێژێکدا». صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - مالیك گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا ئەوە ڕووندەکاتەوە ئەگەر لە ترسی ئەوە نەبێت کە ناڕەحەتی وقورسی دەکەوێتە سەر ئومەتەکەى وشوێنکەوتووانى: ئەوا فەرمانى پێیاندەکرد وەکو پابەندبوونێکی فەرز بەوەى کە سیواک بکەن پێش ئەوەى دەستنوێژگرتن ئەنجامبدەن، بەڵام ئەم فەرمانەى نەکرد ئەمیش وەکو دەربڕینی بەزەیی وڕەحمەتێک بەرامبەریان، ونەیکرد بە فەرزێک لەسەریان بەڵکو سونەتە (موستەحەبە) کە هەرکەسێک سیواک بکات پاداشتی وەردەگرێت وئەوەى سیواک نەکات سزا نادرێت.

explain-icon

پۆلێنکردنەکان

explain-icon

زیاتر