لە سەفینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە یەک ساع^ لە ئاو خۆی دەشۆرد بۆ (لابردنی) لەشگرانی، و بە یەک مود^^ لە ئاو دەستنوێژی دەگرت. ^(ساع: یەك ساع چوار گوێلە)، ^^(مود: واتا گوێل؛ لێرەدا مەبەست لێی گوێلی دەستێكی قەبارە مامناوەندە) (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بۆ لابردنی لەشگرانی بە ئاوێك كە بە ئەندازەی یەك ساع^ بوو، بە یەك مود^^ دەستنوێژی دەگرت. ^(ساع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو، چوار مود ساعێكە)، ^^(مود واتا گوێڵ: ئەندازەیەکی پێوانەى ئەو سەردەمە بووە، هێندەی قەبارەی چنگێكی دەستەكانی مرۆڤێكی قەبارە مامناوەندە)

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئاماژەیە بۆ ڕەوایەتی دەست پێوەگرتن (ئابووری كردن) لە بەکارهێنانى ئاودا تەنانەت لەكاتی دەستنوێژ وخۆشۆردنیشدا، وزیادەڕەوی -ئیسراف- نەکردن ئەگەرچیش ئاوی زۆر هەبێت.
  • بەکارهێنانى ئاو لە کاتی دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن بە كەمی و بە پێی پێویستی؛ سوننەتە، وئەمە ڕێبازى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
  • مەبەست ماف پێدانی شایستەیە لە دەستنوێژگرتن وخۆشۆردندا؛ لەگەڵ ڕەچاوكردنی سوننەت وئەدەبەكان بەبێ زیادەڕەوی و بەبێ كورتڕەوی، ودەبێت ڕەچاوی كات وزۆری وكەمی ئاو وشتی تریش بكات.
  • لە زمانی عەرەبیدا بە لەشگرانی دەووترێت (جەنابەت:الجنابة) وبە ئەو كەسە دەووترێت كە مەنی لێوە دەردەچێت یان جووت دەبێت، وبەم ناوە (جەنابەت) ناونراوە چونكە ئەو كەسەی تووشی دەبێت ؛ دوور دەكەوێتەوە لە نوێژكردن وپەرستنەكان هەتاوەكو خۆی دەشوات.
  • ساع (صاع): ئەندازەیەكی كێشانی ناسراوە، ومەبەست لێی ساعی نەبەوییە، وكێشەكەی (480) میسقالە لە گەنمی باش، وبە لیتر (3 لیتر) دەكات.
  • مود: یەكەیەكی كێشانی شەرعییە، هێندەی قەبارەی چنگێكی -گوێلێكی- دەستەكانی مرۆڤێكی قەبارە مامناوەندە ؛ ئەگەر پڕی بكات ودەستەكانی ڕا بخات، ومودێك چارەكی ساعێكە بە یەكدەنگی زانایان، وبە ئەندازەی (750) میلی لیتر دەکات.