پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك قسەی بۆ خەڵكی دەكرد؛ فەزڵ وپاداشتی مەزنی دوو كردەوەی ڕوونكردەوە: یەكەم: هەركەسێك بە ڕێكی وجوانی دەستنوێژ بگرێت بەو شێوەیەی لە سوننەتدا هاتووە، وهەر ئەندامێك مافی خۆی پێبدات؛ پاشان بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدًا عبد الله ورسوله) واتە: (شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خودایە) ؛ ئەوا هەر هەشت دەرگاكەی بەهەشتی بۆ دەكرێتەوە ولە هەركامێكیان بیەوێت دەچێتە نێویەوە. دووەم: هەركەسێك بەم شێوە ڕێك وكامڵە دەستنوێژ بگرێت، پاشان لەپاش دەستنوێژگرتن دوو ڕكات نوێژ بكات؛ بە دڵسۆزی وخشوعەوە وڕوو وهەموو ئەندامەكانی لاشەی ملكەچ بن بۆ الله، ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەم كەسە مسۆگەر كراوە.