پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر كرد -صلى الله عليه وسلم-؛ لە کاتێکدا ئەو لەسەر مینبەر وتاری دەدا، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، فێرم بکە چۆن شەونوێژ ئەنجام بدەم؟ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: نوێژ دەکەیت و سەلام دەدەیتەوە لە پاش هەموو دوو ڕکاتێک، ئەگەر ترسای لە هەڵهاتنی بەیان، ئەوا یەک ڕکات نوێژ ئەنجام بدە؛ کە بەهۆیەوە بە ژمارەی تاك کۆتایی دەهێنیت بە نوێژەكانت، و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئامۆژگاری دەکرد بەوەی کە کۆتا نوێژی شەو؛ نوێژی ویتر بێت.