لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەرکەسێک ترسا لەوەى کە کۆتایی شەو خەبەری نەبێتەوە؛ ئەوا با لەسەرەتای شەوەوە نوێژی ویتر ئەنجامبدات، وھەرکەسێک ئارەزووى ئەوەى ھەبوو شەونوێژ لە کە کۆتایی شەو ئەنجامبدات؛ ئەوا با لە کۆتایی شەو نوێژی ویتر ئەنجامبدات، بە دڵنیاییەوە نوێژکردن لە کۆتایی شەو شاهێدی لەسەر دەدرێت (لە لایەن فریشتەکانەوە)، ولەو کاتەدا ئەنجامی بدات باشتر وچاکترە». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە ئەنجامدانى نوێژی ویتر لە سەرەتای شەودا دروستە وجائیزە، وبە تایبەت بۆ ئەو کەسانەى کە دەترسن لە کۆتایی شەودا خەبەریان نەبێتەوە بۆ ئەنجامدانى شەونوێژ، وهەروەها فەزڵی وپاداشتی نوێژکردن لە کۆتا بەشی شەودا ڕووندەکاتەوە وبە تایبەتیش لە سێیەکی کۆتاییدا چونکە لەم کاتەدا فریشتەکان ئامادەی دەبن وشاهێدی لەسەر دەدەن بۆ ئەو کەسەی ئەنجامی دەدات.