پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فەزڵی تەراویح دەکات لە شەوی قەدردا کە لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندایە، وهەرکەسێک کۆشش بکات تێیدا بە نوێژکردن ونزا وقورئان خوێندن ویادی خواى گەورە، وباوەڕی پێی هەبێت وبەو فەزڵەى سەبارەتی هاتووە، وهیوای بە پاداشتی الله بێـت -سبحانه وتعالى-، نەک بۆ ڕیا وناوبانگ بێت، ئەوا خواى گەورە لە گوناهەکانى پێشووی خۆشدەبێت.