نوێژی ویتر بەشێکە لە شەو نوێژکردن، کە کۆتایی بە شەو نوێژ ئەنجامدان دەهێندرێت بە ئەنجامدانى نوێژی ویتر کە ڕکاتێکە یان ئەگەر لە گەڵ دوو ڕکاتی تر ئەنجامبدرێت دەبێت بە سێ ڕکات، هەروەکو چۆن نوێژەکانى ڕۆژ کۆتایی پێدەهێندرێت بە نوێژی مەغریب کە ویتر وتاکە، بۆیە ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە کاتی نوێژی ویتر ئەنجامدەدرێت پێش دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان -الفجر الصادق- کە کاتی بانگی بەیانییە.