لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەرکەسێک خەوت؛ پێش ئەوەى نوێژی ویتر بکات، یان لەبیری چوو؛ ئەوا با ئەنجامی بدات ئەگەر بیری کەوتەوە». صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر هەرکەسێک خەوت پێش ئەوەى نوێژی ویتر بکات یان لەبیری چوو ئەنجامی بدات، هەتاوەکو بەیان دەرکەوت -کاتی بانگی بەیانی هات-؛ ئەوا لە پاش بانگى بەیانی -دەرکەوتنی بەیان- ئەنجامی دەدات، ئەم فەرموودەیە ڕوونی دەکاتەوە دروستە نوێژی ویتر لە پاش دەرکەوتنی بەیان -بانگی بەیان- ئەنجامبدرێت بۆ کەسێک لەبیری چوو بێت یان خەوتوو بێت؛ چونکە بیانوویەکی -عوزرێکی- شەرعی هەیە.