پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە نێو مزگەوە وبینی پەتێک بەستراوەتەوە لە نێو دوو پایەی مزگەوتدا، تووشی سەرسوڕمان بوو وپرسیاری کرد سەبارەت بە هۆکاری هەڵواسین وبەستنی ئەم پەتە، هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- ووتیان: ئەمە پەتی زەینەبە، ئەگەر ماندوو بێـت بەهۆی زۆری ودرێژی ئەنجامدانی نوێژی سونەت خۆی پێوە دەگرێت. فەرمانیکرد بەوەى پەتەکە لاببرێت ومامناوەندی هەبێت لە پەرستندا ونەهی کرد لە زۆر لەخۆکردن وئەرکی قورس خستنە سەر خۆ بۆئەوەی مرۆڤ بە چالاکیەوە نوێژ بکات بۆیە فەرمووی: (با یەکێکتان نوێژ بکات لە کاتی چالاک بوونیدا؛ وئەگەر ماندوو بوو ئەوا با ڕاکشێت).