واتاى فەرموودەکە: هەر مسوڵمانێک سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە) حەفتا هەزار فریشتە داواى لێخۆشبوونی بۆ دەکەن ونزای بۆ دەکەن بە شێوەیەکی گشتی، بەهۆی ئەم سەردانیەوە لە میوەى پێگەیشتووی پێدەبەخشرێت لە بەهەشتدا -لە نێو باخی کردنەوەى میوەکانى بەهەشتە-، وفەزڵ وبەخشینەکانى خودا گەلێک زۆرن، وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی سەردانیکردنی نەخۆش لە هەرکاتێکی ڕۆژ یان شەودا بێت.