پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دا لە ڕۆژی عەرەفە لە حەجی ماڵئاواییدا، ساڵی دەی كۆچی، وبەم ناوە ناونرا چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێیدا ماڵئاوایی لەخەڵكی كرد، وفەرمانی بە خەڵكی كرد كە لە پەروەردگاریان بترسن وتەقوای خوای گەورە بکەن، ئەمیش بە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی وخۆ بەدوور گرتن لە نەهی لێكراوەكانی. وپێنج نوێژە فەرزەكە ئەنجام بدەن كە خوای گەورە -عز وجل- فەزری كردووە لەسەریان لە شەو وڕۆژێكدا. وڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرن. وزەكاتی سامانەكانیان بدەن بە ئەوانەی شایستەن زەكاتیان پێبدرێت وڕەزیل نەبن. وگوێڕایەڵی ئەوانە بن كە خوای گەورە کردوونی بە كاربەدەست بەسەریانەوە، بەمەرجێك فەرمانەكانیان سەرپێچی فەرمانی الله نەبێت. هەركەسێك ئەم شتانە بكات كە باسكراوە ؛ پاداشتی چوونە بەهەشتە.