پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە كەسی وا هەیە لەنێو خەڵكیدا؛ قژی پیس وتۆزاویە وچەوری ناكات وزۆر نایشوات، وهیچ ڕێز وقەدرێكی نییە لەلای خەڵكی ولە بەر دەرگاكانیان پاڵی پێوە دەنێن ودووری دەخەنەوە ئەگەر بیبینن؛ ئەمیش وەكو بەكەمدانانێك بۆی، بەڵام ئەگەر ئەم كەسە سوێند بخوات كە خوای گەورە شتێك جێبەجێ بكات ئەوا وەكو ڕێزلێنانێك بۆی؛ خوای گەورە وەڵامی داواكەی دەداتەوە، وسوێندەكەی لە شكاندن دەپارێزێت، ئەمیش بەهۆی فەزڵ وبەرزی پلەی لەلای الله.