عائیشە دایكی ئیمانداران -ڕەزای خوای لێبێت- بۆمان دەگێڕێتەوە كە ئافرەتێکی هەژار هات بۆ لای ودوو کچی لە باوەشدا بوو، ئەویش (عائیشە) سێ خورمای پێ بەخشی، ئافرەتەكە دوو خورمای دا بە منداڵەكانی، وسێیەم خورمای بەرز کردەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات، بەڵام کچەکانى داواى ئەو خورمایەیشیان كرد كە دەیویست بیخوات، بۆیە ئافرەتەکە خورماكەی کرد بە دوو لەتەوە ودابەشی كرد بەسەریاندا، كردەوەی ئافرەتەكە عائیشەی تووشی سەرسوڕمان کرد، بۆیە باسیکرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: خواى گەورە بەهۆی ئەو کارەیەوە بەهەشتی بۆ مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کارەیەوە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد.