explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریمان دەکات سەبارەت بە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی ئەمیش بەسەردانیکردن وڕێزلێنانى لاشەیی ودارایی وهتد دەبێت، وهۆکارە بۆ فراوانی ڕزق وتەمەن درێژی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • خزمەکان بریتین لە کەسە نزیکەکان لە دایک وباوکەوە، هەتاوەکو نزیکتر بن ئەوا لەپێشترن بۆ گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی.
  • پاداشت هاوشێوەی کردەوەیە، ئەوەی پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت بە چاکەکاری، ئەوا خوای گەورە تەمەنی درێژ دەکات وڕزقی فراوان دەکات.
  • گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی هۆکارە بۆ فراوانبوونی ڕزق ودرێژبوونی تەمەن لەڕاستی وهەقیقەتدا، یان ووتراوە: ئەگەر ئەجەل وڕزق دیاریکراو بێت ئەوا تەمەن وڕزقی بەرەکەتی تێدەکەوێت بۆیە لە تەمەنیدا زیاتر وبەسوودتر ئەنجامدەدات لەوەى کەسانی تر دەیکەن، وخودا زاناترە.