explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی خەڵكی دەكات بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان ودەستگرتن پێیانەوە؛ لەكاتی فیتنە وكوشتن وپشێوی وپاشاگەردانی، وپاداشتی ئەم دەستگرتنە بە بەندایەتی کردنەوە وەكو كۆچكردنە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە خەڵكی لەو كاتانەدا بێ ئاگان لە پەرستنەكان، وسەرقاڵن بە شتی ترەوە، وتەنها خەڵكانێكی كەم خۆیان بۆ پەرستنەكان یەكلایی دەكەنەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هاندان بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان وگەڕانەوە بۆ لای الله لە ڕۆژگاری فیتنەدا؛ بۆئەوەى خۆی بپارێزێت لە فیتنە وتاقیکردنەوە وشەڕ وخراپە.
  • ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپلە وپایەى پەرستن لە کاتی فیتنە وبێ ئاگایی خەڵكیدا.
  • پێویستە مسوڵمان دوور بكەوێتەوە لە شوێنی فیتنە وبێ ئاگایی.