لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سەردانى نەخۆشێک یان برایەکی بکات لە پێناوى خودا، ئەوا یەکێک بانگ دەکات: ئاسوودە بیت، وهەنگاوەکانت پیرۆز بن (پاداشتت زۆر بێت)، وشوێنی نیشتەجێبوونت لە خانوویەکی بەهەشتدا بێت». حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە