لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سەردانی نەخۆشی بكردایە؛ نزای بۆی دەكرد ودەیفەرموو: «اأَذْهِبِ الْبَاسَ، رَبَّ النَّاسِ، وَاشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا». واتە: «ئەم ناڕەحەتیە لاببە، ئەی پەروەردگاری خەڵکی، وشیفا بنێرە تەنها تۆ شیفا بەخشیت -الشافي-يت، هیچ شیفایەک نییە جگە لە شیفا بەخشینی تۆ نەبێت، شیفایەك كە هیچ نەخۆشیەک نەهێڵێت». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سەردانی نەخۆشێكی بكردایە نزای بۆی دەكرد ودەیفەرموو: خودایە (أذْهِب:لایببە)؛ ومەیهێڵە، (البَأسَ:ئەم ناڕەحەتیە)؛ ونەخۆشیە توندە، (رَبَّ النَّاسِ:پەروەردگاری خەڵكی)؛ وخوڵقێنەر وپەروەرێنەریان، (اشْفِ:شیفا بنێرە)؛ بۆ ئەم نەخۆشە، (أنْتَ:تۆ)؛ پاك وبێگەردیت، (الشَّافِي:شیفا بەخشیت)؛ وداوات لێدەكەم بەناوی -الشافي-یت، (لاَ شِفَاءَ:هیچ شیفایەك)؛ نییە بۆ ئەم نەخۆشە، (إِلاَّ شِفاؤكَ:مەگەر شیفای تۆ نەبێت)؛ وئەو سەلامەتی وعافیەتەی تۆ ئەیبەخشیت، (شِفَاءً:شیفایەك)؛ بە ڕەهایی، (لاَ يُغَادِرُ:نەیهێڵێت)؛ ونەمێنێتەوە، (سَقماً:هەر نەخۆشیەك)؛ لە نەخۆشیەكانی تر.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • شیفابەخش (الشافي) تەنها اللە یە -عز وجل-، وسەبارەت بە پزیشك ودەرمان تەنها هۆكارن وسوود وزیانیان نییە مەگەر بە ڕوخسەتپێدانی الله.
  • سەردانیکردنی نەخۆش لە مافەکانە لە نێوان مسوڵمانان، کەسی نزیک وخزم مافیان شایستەترە لەم بابەتەدا.
  • هاندانی ئەو كەسەیە كە سەردانی نەخۆش دەكات بۆ ووتنی ئەم نزا پیرۆزە كە لە سونەتدا هاتووە.
  • چارەسەر وەرگرتن بە ڕوقیەی شەرعی لە قورئان ونزای پیرۆز؛ لە ڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وئەگەر نەخۆش بكەوتایە ڕوقیەی بۆ خۆی دەكرد، هەروەها ڕوقیەی بۆ خێزانی وخەڵكی تریش دەكرد ئەگەر هەستیان بە ئازارێك بكردایە.
  • ئیبن حەجەر دەڵێت: هەڵە تێگەیشتنێك هەیە سەبارەت بە كۆكردنەوەی تێگەیشتن لە نێوان: نزا كردن بۆ نەخۆش بۆئەوەی شیفا بدرێت -و- ئەوەی لە نەخۆشیەكەدایە لە كەفارەتی گوناهەكان وپاداشت؛ بەو پێیەی لە فەرموودەكاندا هاتووە، وەڵام: نزا كردن پەرستنە، وپێچەوانەی پاداشت وكەفارەت نییە؛ چونكە ئەمانە ڕوودەدەن لە سەرەتای نەخۆشیەكەدا بە ئارامگرتن لەسەری، نزاكار لە نێوان دوو چاكەیە: یان ئەوەتا مەبەستی دێتە دی، یان ئەوەتا قەرەبوو دەكرێتە بە هەندێك سوود یان دوورخستنەوەی هەندێك زیان، وهەمووی لە فەزڵ وبەخشینی الله یە -سبحانه وتعالی-.